(سبەی):
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رپرس و كارمه‌ندانی قه‌ده‌غه ده‌كات و داوا دەکات له نوسراوه فه‌رمییه‌كاندا، له‌جیاتی هه‌رێمی كوردستان، ناوی پارێزگاكان بهێنرێت.
بە پێی ئەو به‌ڵگه‌نامەیەی كه له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه و تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به نوسراوی فه‌رمی داوای له به‌رپرس و كارمه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردوه، له‌مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له نوسراوه‌كاندا، ناوی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێنرێت.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كاتێك كارمه‌ند و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌نیاز بن داواكاریی بۆ مۆڵه‌ت و پشودان وه‌ربگرن، پێویسته له جیاتی ئه‌وه‌ی بنوسن (ده‌مه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان پشو بده‌م)، ده‌بێ ناوی ئه‌و پارێزگایه‌ی عێراق بنوسن، كه ده‌یانه‌وێت لێی بمێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نوسراوه‌كه‌ی گشتاندوه بۆ سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی ده‌ره‌وه.