ماكرۆن: لەسەر ئاستی سەربازیی لە عێراق‌ و سوریا سەركەوتو دەبین

ماکرۆن و هاوسەرەکەى لە ئیمارات

(سبەى):

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا هێزە دەریاییەكانی وڵاتەكەی لەبەندەری زاید لە ئیمارات بەسەر كردەوە و لە وتەیەكدا بۆ سەربازەكانی بنكەكە، وتی: “هاوسەنگی هێز لەنێوان وڵاتاندا بوەتەهۆی بە سەربازیبونی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ‌و ئەمەش گومانی دروستكردوە لەسەر كاریگەری رێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان‌ و رۆڵی دامەزراوەكان”.

ماکرۆن وتیشى: “دو ساڵ لەدوای هێرشەكانی پاریس و سەركەوتین بەسەر تیرۆریستاندا، بەڵام ئەوە تەنیا هەڕەشە نییە. لەهەمو شوێنێكی جیهان دەبینین هاوسەنگییەكی نوێی هێز روبەڕوی خواستی میلیتاریزەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتان بوەتەوە، گومانی خستۆتە سەر رێكەوتننامە نێودەوڵەتی‌ و دامەزراوەییەكان‌و ركابەریكردن لەهەندێك بواری باودا هاتۆتەكایەوە”.

وتیشى: “لەچەندین هەفتەی داهاتو لە رەققە براوە دەبین‌و لەچەند مانگی داهاتودا پێموایە بەهێز‌ و بەتەواوی لەسەر ئاستی سەربازی لە عێراق‌ و سوریا سەركەوتو دەبین”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە