“(200) هەزار كەس لە هەرێم بە نا یاسایی خانەنشینكراون”

ئەحمەدى حاجى رەشید

(سبەى):

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات؛ لە هەرێمی كوردستان (200) هەزار كەس بە نایاسایی خانەنشین كراون و (430) هەزار كەسیش بە ناوی پێشمەرگەوە موچە وەردەگرن.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سیمینارێكدا لە شاری سلێمانی رونیکردەوە کە؛ لە دوای ساڵی (2005)ەوە تا (2015) زیاتر لە (100) ترلیۆن دینار هاتوەتە هەرێمی كوردستان، ئەگەر ئەو پارەیەش بۆ ژێرخانی ئابوریی سەرف بكرایە، روبەڕوی ئەو كێشانەی ئێستا نەدەبوینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ لەساڵی (2005)ەوە  بە رێژەی (67%)ى خەڵك دامەزرێنراوە كە بڕوانامەیان لەخوار شەشی سەرەتاییەوەیە، جگە لەوەی (200) هەزار كەس بە نا یاسایی خانەنشینكراون و (430) هەزار كەسیش بەناوی پێشمەرگەوە موچە وەردەگرن و (960) كەسیش بە پلەی باڵا خانەنشینكراون، بێ ئەوەی دەوامیان كردبێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە