(سبەی):
ئه‌گه‌ر بودجه‌ی سیادی و حاكیمه له‌پشكی هه‌رێم له به‌شه بودجه‌ی ساڵی (2018) عێراق ده‌ربكرێت، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، له (17٪) ده‌بێت به له (6٪)، به‌پێی راپۆرتێكی شیكاری (تۆڕی میدیای گۆڕان)، هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2003) تا ساڵی (2008) پشكی له (17٪)ی به‌شه‌بودجه‌ی له‌به‌غداوه بۆهاتوه و لەدوای ئەوەی ساڵانه پشكی هه‌رێم له (10%) تێنه‌په‌ڕاندوه.
حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی ساڵانی رابردو له پرۆژه‌ی بودجه بۆی نه‌ئه‌كرا، ئێستا به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆمه‌وه له‌وه زیاتریش دەکات كه پێشتر كاری بۆ ده‌كرد و بۆی نه‌ئه‌كرا.
پشكی له (17%)ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2014) به بریارێكی سیاسی دیاریكراو تا ساڵی (2014) حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێمی ناردوه به‌ڵام به‌رێژه‌ی جیاواز.
تا ساڵی (2008) پشكی له (17%) ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه، به‌ڵام دوای نیگه‌رانی هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی له‌سه‌ر رێژه‌كه، بۆیه به شێوه‌ی تر پشكی (17%) كه‌مكرایه‌وه، به‌وه‌ی پشكی (17%) دوای ده‌ركردنی بودجه‌ی سیادی حاكیمه، نێرداوه بۆ هه‌رێم، به‌وه‌ش پشكی له (17%) نه‌هاتۆته هه‌رێمی كوردستان.
له‌ساڵی (2010) پشكی هه‌رێم له (14%) بوه، له ساڵی (2011) پشكی هه‌رێم له (10.6%) بوه، له (2012) پشكی هه‌رێم (10.6%) بوه‌و له (2013) پشكی هه‌رێم (10.4%)بوه‌و (2014) كه پشكی هه‌رێم بڕا (10.8%) بوه، ئه‌ویش دوای ده‌ركردنی بودجه‌ی سیادی و حاكیمه، له ئێستاشدا پشكی هه‌رێم (12.6%) دیاریكراوه به‌بێ ده‌ركردنی بودجه‌ی سیادی و حاكیمه، واتا به‌رده‌ركردنی ئه‌و بودجه‌یه پشكی هه‌رێم داده‌به‌زێت بۆ (6%).
ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه بێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لێبدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا هه‌رێم یه‌ك ملیۆن و (249) هه‌زار و (481) موچه خۆری هه‌یه‌و مانگانه پێویستی به (897) ملیار و (500) ملیۆن دینار ده‌بێت، له كاتێكدا پێشتر هه‌رێم یه‌ك ملیۆن و (395) هه‌زار موچه‌خۆری هه‌بو موچه‌ی مانگانه‌ی (868) ملیار دیناری پێویست بو، ئێستا ژماره‌ی موچه‌خۆرانی (146) هه‌زاری كه‌مكردوه، به‌ڵام موچه‌ی مانگانه‌ی موچه‌خۆران (29) ملیار دینار زیادی كردوه.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق پێی وایه زیاده‌رۆیی له ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم كراوه به‌وه‌ی به‌غداد پێیوایه ژماره‌كه (682) هه‌زارو (21) فه‌رمانبه‌ره‌و بۆیه جیاوازه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غداد له ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (567) هه‌زاره، له كاتێكدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دو ملیۆن و (905) هه‌زار فه‌رمانبه‌ره به (682) هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمیشه‌وه كه (23%)ی كۆی فه‌رمانبه‌رانی عێراقه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی لێده‌ربكه‌یت ده‌كاته دو ملیۆن و (223) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر.
له ساڵی (2014) به‌غداد داوایكرد نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم بداته سۆمۆ له‌به‌رامبه‌ردا پشكی (17%) ده‌دات به هه‌رێم كه له ساڵی (2014)دا پشكی هه‌رێم (15) ملیار‌و (696) ملیۆن دۆلار بو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به بیانوی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت وازی له پشكی له (17%) هێنا، به‌ڵام ئێستا و له‌دوای شكستی سیاسی و ئابوری و نه‌وتی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ربیانویه‌ك بێت بگه‌ڕینه‌وه به‌غداو به‌هه‌مو مه‌رجه‌كانی عه‌بادیش رازین.