سەدان ژنە داعشی روسی لە زیندانەکانی عێراقن

ژمارەیەک ژنی داعش کە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردوە

(سبەی):

زیاتر لە (712) ژنە داعشی روسی و ئازەربایجانی لە گرتوخانەی کانی عێراقدان لە ئۆپەراسیۆنی موسڵدا دەستگیر کراون.

ڤیان دەخیل، ژنە پەرلەمانتاری ئێزیدی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد؛ هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ (512) ژنە داعشی هەڵگری رەگەزنامەی روسی و (200) ژنە داعشی هەڵگری رەگەزنامەی ئازەربایجانیان دەستگیرکردوە و ئێستا لە گرتوخانەکانی عێراقدان.

هاوکات، حیکمەت حەجییف، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان رایگەیاند: لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا و لێکۆڵینەوە لەو هەواڵانەی باس لە بونی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی وڵاتەکەیان لە گرتوخانەکانی بەغدا و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان.

وتیشی :” لەڕێگەی باڵیۆزخانەی ئازەربایجانەوە لە بەغدا بەدواداچون بۆ دۆسیەی ئەو ژنانە دەکەن کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکەیانن”

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی سەربازی، هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ و تەلەعفەردا زیاتر لە هەزار و (500) چەکداری داعشیان لە ژن و پیاو دەستگیر کردوە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانیین.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە