وێنە؛ تۆپی مۆندیالی (2018) ئاشکرا دەکرێت

تۆپ و جامی مۆندیالی 2018ی روسیا

(سبەی):

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێی (فیفا) ئەو تۆپەی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە یارییەکانی مۆندیالی (2018) روسیا یاری پێبکرێت.

فیفا ئاشکرای کرد؛ (تیلیستار 18) ناوی ئەو تۆپەیە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانییەوە بۆ مۆندیالی (2018)ی روسیا بەرهەمهێنراوە بۆ دیزاینەکەی سود لە شێوە کۆنەکانی ئەو تۆپە وەرگیراوە کە لە ساڵی (1970)ەوە بۆ مۆندیال لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکەوە ئەنجامدراوە، بەڵام سود لە نوێترین تەکنیک وەرگیراوە بۆ دروست کردنی.

تۆپەکە لە (32) پارچەی جیاوازی پێنج لایی پێکهاتوە لەگەڵ (12) پارچە بە رەنگی رەش.

کۆمپانیای ئەدیداس بۆ یەکەمجار ئەو جۆرە لە تۆپی بەرهەمهێنا بۆ مۆندیالی ساڵی (1970) بۆ ئەوەی لەکاتی روماڵی تەلەفزیۆن و گواستنەوەی یارییەکاندا بەجوانی دەربکەوێت کە ئەوکاتە رەنگەکانی تەلەفزیۆن تەنها رەش و سپی بون.

لە مەراسیمی ناساندنی تۆپ و جامی مۆندیالی (2018)دا چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ ئامادەی بون لەوانە لیۆنێڵ میسی ئەستێرەی بەناوبانگی ئەرجەنتینی و هەریەکە لە زەینەدین زێدان و دیلپیرۆ و کاکا و چاڤی ئەلۆنسۆ و بۆدۆلسکی.

بۆ یەکەمجار لە میژوی وڵاتەکەدا، روسیا میوانداریی مۆندیالی (2018) دەکات کە بڕیارە رۆژانی (14)ی حوزەیران بۆ (15)ی تەموز و بۆ ماوەی یەک مانگە لەو وڵاتە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەبچێت.

روسیا لە (11) شاری خۆی میوانداریی یارییەکان دەکات کە پێکهاتون لە مۆسکۆ و کالینیگراد و سان پترسبۆرگ و قازان و فۆڵگاگراد و نیجنی نۆڤگۆرود، سامارا، سارانسک، رۆستۆڤ نادۆنۆ، سوچی و یکاتریبنبۆرگ.

دیمەنەکانی ناساندنی تۆپی مۆندیالی 2018

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە