(سبەی)
ئه‌مڕۆ چله‌ی ماتەمینی مام جه‌لال له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی له گردی ده‌باشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رێوره‌سمێكی تایبه‌ت به یاده رێكده‌خرێت.
بڕیاره سەعات سێی دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی، رێوره‌سمی چله‌ی ماتەمینی مام جه‌لال ده‌ست پێبكات و هاوڵاتیان و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و دۆست و هاوڕێیانی مام جه‌لال به‌شداری چله‌كه‌ی بكه‌ن.
مام جه‌لال تاڵەبانی، سه‌رۆك كۆمار‌و سكرتێری پێشوی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای نه‌خۆش كه‌وتنی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵ، رۆژی سێی تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵ لە تەمەنی (84) ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە کوردستان و لە ڕێوەڕەسمێکدا لە نزیک ماڵ و شوێنی حەوانەوەکەی لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.