ترەمپ و پۆتن رێککەوتن

دیدارێکى پێشوى ترەمپ و پوتن

(سبەى):

دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمیر پوتنى سەرۆکى روسیا لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا سەبارەت بە دۆخى سوریا رێککەوتن لەسەر یەکخستنى تواناکان بۆ روبەڕوبونەوەى داعش و سەروەرى خاکى ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ شەممە کۆشکى کرملن لە پێگەى ئەلیکترۆنى خۆى بەیاننامە هاوبەشەکەى بڵاوکردەوە و ئەوەى خستوەتەڕو کە سەرۆکى هەردو وڵات جەختیان کردوەتەوە لەسەر گرنگى کەمکردنەوەى گرژیەکان لە ناوچەکانى ئەو وڵاتە، ئەوەش وەک رێچارەیەکى کاتى تا گەیشتن بە چارەسەرى قەیرانى سوریا.

هەروەک جەختیان کردوەتەوە لە پێویستى مانەوەى هێزەکانیان و پەیوەندى نێوان هەردولا بۆ دورکەوتنەوە لە هەر روداوێک لە داهاتودا، ئاماژەشیان بە پەیوەست بونیان کردوە بە سەروەرى سوریا لەپێناو سەربەخۆیى و ئارامى لەو وڵاتە و ئەوەشیان دوپاتکردوەتەوە کە گرژى و ئاڵۆزى و پێکدادانە سەربازییەکان کە ماوەى شەش ساڵە بەردەوامى هەیە چارەسەرى دۆخى سوریا ناکات.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە