نەسروڵا: سعودیە جەنگی لە دژی لوبنان راگەیاندوە

ژمارەیەک کەس بەدیار وتارەکەى نەسروڵا-وە

(سبەى):

ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان ئاماژە بەوە دەکات کە سعودیە جەنگی لە دژی لوبنان راگەیاندوە و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان لە سعودیە دەستبەسەرە و ئەوەش بە دەستوەردان لە کاروبارى وڵاتەکەى ناودەبات.

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند؛ سعودیە جەنگی لە دژی لوبنان و حیزبوڵا راگەیاندوە و وتیشی: “هیچ هێز و میلیشیایەكی بیانیی لە لوبناندا جێگەی نابێتەوە”.

نەسروڵا داوای گەڕانەوەی سەعد حەریری كرد بۆ لوبنان و وتی: “حكومەتی لوبنان هێشتا دەستی لەكارنەكێشاوەتەوە و شەرعیەتی هەیە، چونكە ئەو دەستلەكاركێشانەوەیەی حەریری نا شەرعیی و نا دەستورییە و هیچ بەهایەكی نییە، لەبەرئەوەی لەژێر فشاردا بوە”.

هەلاوەک ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەبەیاننامەیەكدا هۆشدارییدا لەوەی هیچ لایەنێك لەنێوخۆی لوبنان و دەرەوە، ئەو وڵاتە بكاتە گۆڕەپانی ململانێی بەرژەوەندی وڵاتان و لایەنی دیكە.

لاى خۆیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێزى سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان پاراستنى ئاشتی لە لوبنان بە كارێكی زۆر گرنگ دەزانێت و هۆشداریش دەدات لەوەی كە ململانێی نوێ‌ ئەنجامی وێرانكەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە