(سبه‌ی):
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ناكات.
برزۆ مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌م حكومه‌ته شكستی خواردوه له رێگه‌گرتن له دروستبونی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
برزۆ مه‌جید، پێیوایه ئه‌م حكومه‌ته له توانایدا نیه ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره تێپه‌ڕێنێت، له‌به‌رئه‌وه داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی‌یان كردوه بۆ ئیداره‌دانی ئه‌م قۆناغه‌و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه، به‌جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێت له‌پێش هه‌مو شتێكیشه‌وه دابینكردنی بژێوی خه‌ڵك و پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، جه‌ختده‌كاته‌وه، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا باری زۆر قورسكراوه‌و له‌به‌رئه‌وه ناتوانێت ئه‌م دۆخه قورسه‌ی ئێستا ئیداره بدات، بۆیه ئه‌وان وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ناكه‌ن.