خوێندكاران پێویستیان بەخواردنی هێلکە هەیە

(سبەی):

هێلكه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌ خۆراكیانه‌ به‌ چه‌ند شێوازێكی جیاواز ده‌خورێت به‌ تایبه‌ت له‌ به‌یانیاندا، به‌رای پسپۆڕانی ته‌ندروستی خواردنی هێلكه‌ سودێكی زۆری بۆ منداڵان و خوێندنكاران هه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان خواردنی هێلكه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ چه‌ندین مادده‌ی خۆراكی سود به‌خش و كانزا و ڤیتامینه‌كان، به‌جۆرێك یارمه‌تی مانه‌وه‌ی كێشی له‌شی خوێندكار ده‌دات له‌ ئاستێكی ته‌ندروست و دیاریكراودا، هه‌روه‌ها رێژه‌ی شه‌كری خوێن رێكده‌خات.

پسپۆڕه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن بونی كۆلین له‌ پێكهاته‌ی هێلكه‌دا یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دروستكردنی ده‌ماره‌خانه‌كان و به‌شی به‌رپرس له‌ بیره‌وه‌ریه‌كان له‌ مێشكداچالاك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه‌ بۆ خوێندكار به‌تایبه‌ت له‌كاتی وانه‌ خوێندندا.

زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ئاسنی تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ له‌گه‌ڵ ئۆمیگا سێی پێكهاته‌كه‌ی كه‌ توانای بیر و بینین به‌هێز ده‌كات ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڤیتامین (بی 12) پێكهاته‌كه‌ی یارمه‌تی گه‌شه‌ی منداڵ ده‌دات هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆر كالسیۆمی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی به‌هێزبونی ئێسك و ددانه‌كان ده‌دات.

 

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە