تەواوى ئەو وڵاتانەى گەیشتونەتە مۆندیال .. تەنها دو هەڵبژاردە ماون

(سبەى):

دواى بردنەوەکەى دانیمارکە لە یارییەکانى پاشکۆى پاڵاوتنەکانى مۆندیال ئێستا تەنها شوێنى دو هەڵبژاردە ماون بۆئەوەى ناسنامەى تەواوى هەڵبژاردەکانى بەشدار لەو پاڵەوانێتییە جیهانییە دەربکەوێت کە کێبڕکێ لەسەر بردنەوەى جامى جیهانى دەکەن لە روسیا.

 

ئەوەى جێى تێڕامانە نەگەیشتنى هەندێک هەڵبژاردەى بەهێزە بە کۆتا یارییەکانى مۆندیال لەوانە ئیتاڵیا کە دواى (60) ساڵ لەو پاڵەوانێتییە جیهانیە لەسەر دەستى سوید بێبەشکرا، هەروەها هۆڵەندا، هەروەک یەکەم مۆندیالە کە زۆرترین هەڵبژاردەى وڵاتانى عەرەبى توانیویانە بگەنە کۆتا یاریەکان.

هەڵبژاردە بەشدارەکانى مۆندیالى (2018)ى روسیا:

  1. روسیا (میواندار)
  2. بەرازیل
  3. ژاپۆن
  4. مەکسیک
  5. بەلژیکا
  6. ئیران
  7. کۆریاى باشور
  8. سعودییە
  9. ئەڵمانیا
  10. ئینگلتەرا
  11. ئیسپانیا
  12. نێجیریا
  13. کۆستەریکا
  14. پۆڵەندا
  15. میسر
  16. ئایسلەندا
  17. سربیا
  18. پورتوگال
  19. ئۆرۆگواى
  20. ئەرژەنتین
  21. کۆڵۆمبیا
  22. پەنەما
  23. سینیگال
  24. موغریب
  25. تونس
  26. فەرەنسا
  27. سویسرا
  28. کرواتیا
  29. سوید
  30. دانیمارک

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە