حکومەتى عێراق دەیەوێت یاسای حەشدی شەعبی هەمواربكرێتەوە

هێزێکى حەشدى شەعبی

(سبەى):

حكومەتی عێراق دەیەوێت یاسای حەشدی شەعبی هەمواربكرێتەوە، ئەوەش بە وتەى جاسم محەمەد جەعفەر پەرلەمانتاری نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران.

جاسم محەمەد جەعفەر پەرلەمانتاری دەوڵەتى یاسا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ حكومەتی عێراق لەبەرنامەیدایە رەشنوسی هەمواری یاسای حەشدی شەعبی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، چونکە یاسای حەشدی شەعبی كۆمەڵێك مادەی تێدایە كە جێبەجێكردنیان كارێكی قورسە بە تایبەت ئەو بەندانەی كە پەیوەستن بە دەسەڵاتەكانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانەوە.

ئەو پێویستى دەزانێت ئەو یاسایە هەمواربكرێتەوە و دەسەڵاتی تەواو بدرێتە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق “بۆئەوەی بتوانێت باشترین خزمەت بە چەكدارانی حەشدی شەعبی و كەسوكاری شەهیدانی ئەو هێزە بكات”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە