کەنگەرەکان گەیشتنە مۆندیال

دەربڕینى خۆشى سەرکەوتنى یاریزانانى ئوسترالیا

(سبەى):

هەڵبژاردەى ئوسترالیا توانى یارى گەڕانەوە لە هیندۆراس بباتەوە و بەوەش بلیتى گەیشتن بە کۆتایاریەکانى مۆندیالى روسیاى (2018)ى بڕى.

دواى ئەوەى یارى چونى هەردو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ کۆتایى هات، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە ئوسترالیا توانى بە سود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەرانى یارى گەڕانەوە بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندى خۆى کۆتایى پێبهێنێت.

بەو ئەنجامەش ئوسترالیا توانى ببێتە (31)هەمین هەڵبژاردەى سەرکەوتو بۆ کۆتا یارییەکانى مۆندیال و ئەوەش چوارەم جامى جیهانی لەسەر یەکە کە کەنگەرەکان یارى تێدا دەکەن.

ئێستا تەنها ئەنجامى یارى پیرۆ و نیوزلەندا ماوە کە سبەینێ ئەنجام دەدرێت ئەوەش بۆ دەرکەوتنى سەرجەم هەڵبژاردە بەشدارەکان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە