(سبەی):
بڕیارە سبەینێ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ببرێتە ئه‌ڵمانیا.
سه‌عدی ئەحمەد پیره، وتەبێژی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه ده‌برێته توركیا و له‌وێه‌وه ده‌برێته به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) هۆكاری گواستنه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بۆ دڵنیابونه‌وه‌یه له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی له سلێمانی بۆی كرا‌وه و تا ماوه‌یه‌كیش له ژێر چاودێری پزیشكیدا ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ربكه‌وێت و قسه له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆی بكات.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عەلی رۆژی (11)ی ئه‌م مانگه باری ته‌ندروستی تێكچو، له نه‌خۆشخانه‌ی فاروقی پزیشكی له سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆرییه‌كانی ریخۆڵه‌ی بۆ ئه‌نجامدرا.