(سبەی):
سوپای زیمبابۆی، رۆبێرت مۆگابی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەسەر دەکات و دەنگۆی هەڵاتنی هاوسەرەکەی بڵاو دەبێتەوە، زۆربەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرای دەکەن سوپا کودەتای بەسەر مۆگابیدا کردوە و کۆتایی بە حوکمی (37) ساڵەی هێناوە.
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە، سوپای زیمبابۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ده‌وروبه‌ری باره‌گاكانی حكومه‌ت له هه‌راری پایته‌ختی زیمبابۆی بڵاوكراونه‌ته‌وه و گەمارۆی تەواوەتی خراوەتە سەر ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه رۆبێرت مۆگابی تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
وتەبێژی سوپای زیمبابۆی لە لێدوانێکی کورت‌دا، کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتەوە بڵاوکرایەوە، رایگه‌یاند: مۆگابی و ژنه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و باره‌گاكانی حكومه‌ت پارێزراون و خاڵی پشكنین له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت دانراوه.
وتەبێژی سوپا رایگەیاند: ئەوە به‌ره‌وپێشچونێكی ناخۆشه له سیاسه‌تی وڵات به‌وپێیه‌ی رێگه ده‌دات به‌سوپا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر وڵاتدا‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه هه‌رچه‌نده ئاهێك ده‌هێنێته‌وه به به‌ر زیمبابۆییه‌كاندا و دڵخۆشن به‌وه‌ی كۆتایی به حوكمی بنه‌ماڵه‌یی ده‌هێنێت كه رۆبێرت مۆگابی‌و هاوسەرەکەی كاریان بۆ ده‌كرد.
هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاوی کردەوە؛ موگابی لەلایەن سوپاوە خراوەتە ژێر مانەوەی ناچاریی لە بارەگایەکی تایبەتی و هاوسەرەکەی بۆ وڵاتی نامبیا هەڵاتوە.
لەکاردانەوەی روداوەکاندا، تیندای بیتی سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی خه‌ڵكی ئۆپۆزسیۆنی زیمبابۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپاوه به كوده‌تا له‌قه‌ڵه‌مدا و داوای‌کرد؛ حكومه‌تێكی راگوزەر پێكبهێنرێت و نه‌خشه‌ڕێگای دیموكراسی دابنرێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌دا بكات كه پاڵی به سوپاوه نا كوده‌تا بكات.
هاوکات، جاكوب زوما سه‌رۆكی ئه‌فەریقای باشور رایگه‌یاند: به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ رۆبێرت مۆگابی ته‌مه‌ن (93) ساڵ كردوه و پێی راگه‌یاندوه كه له نێو ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ره‌و ژیانی سه‌لامه‌ته.
نوسینگه‌ی زوما له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه مۆگابی به سه‌رۆكی زیمبابۆی ناوبردوه رایگه‌یاندوه: زوما به‌نیازه هه‌ردو وه‌زیری به‌رگری و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زیمبابۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به مۆگابی و ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای زیمبابۆی بكه‌وێت.
رۆبێرت موگابی تەمەن (93) ساڵ دوای (37) ساڵ حوكم كردن به شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆری کە بە دیکتاتۆرە شوانەکە ناسرابو، بە کودەتای سەربازیی لەسەرکارلابرا و زۆربەی پێشبینییەکان ئەوەیە کە سوپا موگابی دادگایی بکات.
موگابی، لە شوباتی ساڵی (1924) لە دایک بوە، لە ساڵی (1980)ەوە لەسایەی سەرکەوتنی شۆڕشی رۆدیسیاوە بەسەر دەسەڵاتی سپی پێستەکان و دواتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، مۆگابی دەسەڵاتی گرتە دەست و تا ساڵی (1987) سەرۆک وەزیران بوە و هەمان ساڵ دەستوری وڵاتەکەی گۆڕیوە و تا ئەمڕۆ سەرەک کۆماری وڵاتەکەی بو.