(سبەی):
له (1٪)ی دانیشتوانی جیهان ده‌ستیان به‌سه‌ر نیوه‌ی سامانی سه‌رزه‌ویدا گرتوه و نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌رگۆی زه‌وی كه نزیكه‌ی سێ ملیار و نیو ده‌بن، ته‌نیا (3٪)ی سامانی سه‌رزه‌وییان هه‌یه.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانیایی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئەو دابه‌شبونه نیشانه‌ی نه‌بونی دادپه‌روه‌ییه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژەی بەوەکردوە، له ساڵی (2008)ه‌وه و دوای قه‌یرانی دارایی جیهانی، خاوه‌ن سه‌رمایه زۆره‌كه‌ی جیهان توانیویانه سامانه‌كه‌ی خۆیان زیاتر بكه‌ن و رێژه‌ی سامانیان له (42٪)ەوە بۆ سه‌رو (50٪) به‌رزبكه‌نه‌وه.
جگە لەوەش ئێستا (1٪)ی دانیشتوانی جیهان خاوه‌نی (106) ترلیۆن دۆلارن، ئەوەش هه‌شت هێنده‌ی قه‌باره‌ی توانای ئابوریی ئه‌مەریكایه.
به پێی توێژینه‌وه‌كه، نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان كه چینه هه‌رژاره‌كه‌ن، ته‌نیا (2.7%)ی سامانی جیهانیان هه‌یه، كه ئێستا كۆی سامانی جیهان به نزیكه‌ی (280) ترلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.