(سبەی):
ته‌رمی كچێك كه شوێنه‌واری گولـله به جه‌سته‌یه‌وه بوه له گۆڕستانی ناحیه‌ی ژاراوه‌ی قه‌زای پشده‌ر دۆزرایه‌وه و لەسە روداوەکەش پۆلیس پێنج کەس دەستگیر دەکات.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، سەبارەت بە روداوەکە رایگەیاند: كچه‌كه ته‌مه‌نی (14) ساڵه و دانیشتوی ناحیەی ژاراوەیە، له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش پێنج كه‌س ده‌ستگیركراون.
وتیشی :”تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە و چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکین و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردوە”.
هاوکات، عوسمان مەحەمەد جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ، رایگەیاند: سەعات نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، تەرمی کچێک بەناوی (دیدار حەسەن) تەمەن (14) ساڵ، دانیشتوی ژاراوە، لە گۆڕستانی ناحیەکە دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری فیشەکێک بە بەشی چەپی سنگییەوە دیارە.