(سبەی):
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، سه‌ردانی به‌غدا دەکات و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆدەبێتەوە و هەردولا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به پشتبه‌ستن به ده‌ستوری عێراق دەکەنەوە.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه؛ شه‌وی رابردو حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازیی له برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا لە هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كردوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی عه‌بادی، مه‌كگۆرك پشتیوانی واشنتۆنی بۆ حكومه‌تی به‌غدا دوپات كردوەته‌وه، له شه‌ڕی دژ به داعش و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان.
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و عه‌بادی جه‌ختیان كردوەته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حکومەتی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراق نه‌بێت.