(سبەی):
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ترسی وڵاته‌كه‌ی له به‌هێزبونی یه‌په‌گه ناشارێته‌وه‌و ده‌ڵێت: گرتنی رەققە ده‌ریخست یه‌په‌گه ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكات
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وتارێكدا له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت رایگه‌یاند؛ گرتنی رەققە و به‌ره‌وپێشچونی ئه‌و هێزه له سوریا ده‌ریخست یه‌په‌گه ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكات و به‌رده‌وامیش هۆشداریمان داوه له‌وه‌ی كه هاریكردنی ئه‌و رێكخراوه به‌لای توركیاوه جێگای مه‌ترسیه.
وتیشی: وڵاته‌كه‌ی ترسی هه‌یه ئه‌و چه‌كانه‌ی كه به‌ده‌ست یه‌په‌گه گه‌یشتون دژی توركیا به‌كاربهێنرێت و ئه‌مریكا له هاوكاریكردنی په‌یه‌ده هه‌ڵه‌ی كردوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شده‌خاته‌رو، داهاتوی هه‌ردو وڵاتی سوریا‌و عێراق بۆ توركیا گرنگه و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات.