سێ تانكی جه‌نگی دوه‌می جیهانی دەخرێنەوەکار

(سبەی):

چه‌ند سه‌ربازێكی روسیا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی مورمانسك سێ تانكی سه‌رده‌می جه‌نگی دوه‌می جیهانییان خسته‌وه‌كار.

كونستانتین لیختوكین، جێگری به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پڕچه‌ككردن له‌بنكه‌ی میلیتاری رایگەیاند؛ تانكه‌كان له‌جۆری تی (34) و ئه‌ی ئێس (3) و سو (100) بون و لەلایەن ژمارەیەک سەربازی روسییەوە خراونەتەوە کار.

ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رباری تێپه‌ربونی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر مێژوی دروستكردنیاندا به‌ڵام به‌ته‌واوی خرانه‌وه‌كار.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوه‌ له‌چاككردنه‌وه‌ی تانكه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌م تانكانه‌ ده‌توانن (100) ساڵی تریش كاربكه‌ن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە