بارهەڵگرێک بە كارەبا كاربکات؟!

(سبەى):

كۆمپانیای تيسلای ئەمەریكى بەنیازە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری لۆری دروستبكات كە بەكارەبا كاربكات، كۆمپانیاكە لەچەند دیمەنێكی ڤیدیۆییدا لۆرییەكەی بۆ كڕیارانی خستەڕو.

ئیلۆن موسك بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە رایگەیاند؛ لۆرییەكە هەرجارێك شەحن بكرێتەوە لەتوانایدا دەبێت (804) كیلۆمەتر بڕوات تەنانەت ئەگەر پتر لە (36) تەن کەرەستەى لێباركرابێت.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای تيسلا وتیشی: “كڕیاران دەتوانن لەئێستاوە پێنج هەزار دۆلار پێشەكی بدەن ‌و لەساڵی (2019) توسلا دەستدەكات بە دروستكردنی ئەو جۆرە لۆرییە.

موسك ئاشكرای كرد، پلانی هەیە شەحنكەرەوەی گەورە كە بە وزەی خۆر بارگاوى دەبنەوە لەسەرانسەری جیهاندا دروستبكات ‌و ئەو لۆرییەی بەكارەبا كاردەكات دەتوانێت بەتەنیا لەماوەی (30) خولەك شەحنكردنەوەدا ماوەی (400) میل بڕوات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە