(سبەی):
ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بە پارتییان وتوە کە دەبێت ئەم حکومەتەی ئێستا هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی نیشتیمانی پێکبهێندرێت.
د. شۆرش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆڕێكدا له رانیه رایگه‌یاند؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی.
وتیشی: له‌دوا كۆبونه‌وەماندا له‌گه‌ڵ پارتی به‌نوسراو داوای پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانیمان كردوه.
ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رونیکردەوە، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام له‌بارەی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی داوای سه‌قفێكی زه‌مه‌نیمان كردوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر كابینه‌كانی به‌غدا له هه‌ولێر پێكده‌هێنرا به‌ڵام ئێستا هه‌مو جیهان داوا له به‌غدا ده‌كات وه‌ڵامی هه‌ولێر بداته‌وه بۆ گفتوگۆ به‌ڵام به‌غدا هه‌ر وه‌ڵامناداته‌وه.