(سبەی):
قەتەر نیگەرانیی خۆی لە مەترسیی هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی لە لەلایەن چوار وڵاتی عەرەبی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت؛ هەمو ئامادەکارییەکیان کردوە بۆ بەرگریکردن.
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مەریكی لێدوانێكی له زاری شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بڵاوكرده‌وه كه تێیدا رایگه‌یاندوه، پێشبینی ده‌كه‌ن سعودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر هێرشی سه‌ربازیی بكه‌نه سه‌ر قه‌ته‌ر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاشكرای كردوه، وڵاتەکەی بۆ به‌رگریكردن پشت به هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌به‌ستێت، له‌وانه‌ش ئه‌نكه‌ره و له‌نده‌ن و واشنتۆن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مەریكا و توركیا بنكه‌ی سه‌ربازییان له قه‌ته‌ر هه‌یه.
بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له قه‌ته‌ر (20) میل له باشوری رۆژئاوای شاری ده‌وحه‌ی پایته‌خته‌وه دوره و (11) هه‌زار سه‌ربازی تێدایه و به‌گرنگترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا داده‌نرێت له ناوچه‌كه‌دا، توركیا به هه‌مان شێوه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له قه‌ته‌ر كردوه‌ته‌وه به‌ناوی بنكه‌ی ره‌یان كه سێ هه‌زار سه‌ربازی تێدایه.