مۆگابی لە سەرۆكایەتی پارتەکەشی دورخرایەوە

رۆبەرت موگابى

(سبەى):

پارتی زانۆی دەسەڵاتداری زیمبابۆی، رۆبەرت مۆگابی لە پۆستی سەرۆكایەتی حیزبەكە دورخستەوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە زیمبابۆی بڵاویانكردەوە؛ ئەمڕۆ ئەنجومەنی ناوەندی پارتی زانۆی دەسەڵاتداری زیمبابۆی لە كۆبونەوەیەكی نائاساییدا سەبارەت بە دیاریكردنی چارەنوسی مۆگابی، ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە كۆی دەنگ بڕیاریانداوە بە دورخستنەوەی رۆبەرت مۆگابی لە پۆستی سەرۆكایەتی حیزبەكە، كە هاوكات سەرۆكایەتی وڵاتیش دەكات.

هاوكات ئیمەرسۆن مینانگاگوا كە چەند رۆژێك بەرلەئێستا لەلایەن مۆگابییەوە لە پۆستی جێگری سەرۆك دورخرایەوە بە سەرۆكی پارتەكە دەستنیشانكراوە، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ رێخۆشكردن لەبەردەم گریس مۆگابی هاوسەریدا تا شوێنی مینانگاگوا بگرێتەوە و دواتریش لە شوێنی مۆگابی ببێت بە سەرۆكی وڵات.

پێشتریش سەرۆكی جەنگاوەرە دێرینەكانی زیمبابۆی رایگەیاندبو، ئەمڕۆ مۆگابی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی زانۆ لادەدرێت و ئەگەر قبوڵیشی نەكات، ئەوا خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان دەكەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە