بۆچی ئازارەکان زیاتر لەسەردایە؟

(سبەی):

بۆچی زیاتر ئازارەکان لەسەردا دەردەکەون، یان ئازاری سەر و ناوچەوان لەئازاری بەشەکانی دیکەی لەش زیاترن و هەستیان پێدەکرێت، ئەمە ئەو پرسیارە بو کە توێژەرانی ئەمەریکای ناچارکرد بەدوای وەڵامەکانیدا بگەڕێن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ناوەندی پزیشکی زانکۆی کارۆلینا لەسەر دو مشکی تاقیگە ئەنجامدرا، توێژەران و زانایان وەڵامی بەشێک لە پرسیارە ناڕونەکانیان دەستکەوت.

ڤان وانگ، توێژەر لەناوەندی پزیشکی زانکۆی دیۆک لە دورهامی ویلایەتی کارۆلاینای باکور و هاوکارەکانی توێژینەوەیەکیان لەسەر دو مشک ئەنجامدا و بۆیان دەرکەوت، کە هۆکاریی سەرەکی ئازاری سەر و ناوچەوان دەگەڕێتەوە بۆ رێڕەوێکی تایبەتی لە مێشکدا کە بەرپرسە لە هەستکردن بە ئازاری جەستە و ماندوێتی، بەهۆیەوە بەراورد بە بەشەکانی دیکەی جەستە ئازارەکە لە سەری مرۆڤدا زیاتر دەردەکەوێت.

توێژینەوەکە ئاشکرای کردوە؛ دەرکەوتنی ئازار پەیوەندی بەو ئاماژە و هەستەوەرانەوە  هەیە کە دەکەونە رێڕەوێکی مێشکەوە کە زیاتر دەکەوێتە بەشی پێشەوەی سەر و بەرپرسن لە هەستەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی ماندوێتی و دودڵی و راڕایی و چەندین حاڵەتی دیکەی پەیوەست بە دەرون و جەستەی مرۆڤەوە.

توێژەرەکان، کە زانیارییەکانیان لە گۆڤاری زانستی نیچەر نیورۆساینس بڵاوکردوەتەوە، ئاشکرایان کردوە؛ چەند خانەیەکی مێشک هەیە دەکەونە ناوچەی رو و بەشی پێشەوەی مێشک و شێوە ماسولکەیین و هەندێکجار بەهۆی گرژبونەوە هەست بە ئازار دەکرێت و زۆرینەی ئازارەکانی دیکەی جەستە لە بنی پێوە تا سەرجەم بەشەکانی دیکەی جەستە لەڕێگەی دڕکەپەتکەوە دەگاتە ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە هەست کردن بە ئازار، بۆیە زۆربەی ئازارەکان لەسەردا دەردەکەون، بەراورد بەبەشەکانی دیکەی جەستەی مرۆڤ.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە