(سبەی):
وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێم و حکومەت دەکرێت.
وه‌فدی حكومه‌ت له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گه‌یشتنه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە سلێمانی و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانیه‌وه پێشوازییان لێكرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و حکومەت دەکرێت، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرۆژانەوە دەکرێت کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی کاتی پێشکەش کراون.
لای خۆشیەوە سه‌میر هه‌ورامی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ له كۆبونه‌وه‌كەدا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته‌وه.