(سبەی):
ئه‌نجامدانی كاره هونه‌رییه‌كان له سعودیه له زیادبوندایه و هونەرمەندی به‌ناوبانگی عێراقی كازم ساهیر و میوزسیانی جیهانی یانی، چه‌ند ئاهه‌نگێك له چه‌ند شارێكی سعودیه ئه‌نجام ده‌دەن.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ریازی سعودی، ده‌سته‌ی گشتی هونه‌ر له‌و وڵاته ئاهه‌نگێك بۆ گه‌وره میوزسیانی یۆنانی یانی رێكده‌خات، كه له كۆتای ئه‌م مانگه‌دا له شاره‌كانی ریاز و جده ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام تا ئێستا رۆژه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه دیاری نه‌كراوه و بۆ یه‌كه‌مجارە رێگه ده‌درێت هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی خێزانی ئاماده‌ی ئه‌و چالاكییه هونه‌رییه‌بن.
دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ی یانی كازم ساهیر دو ئاهه‌نگی گه‌وره له شاره‌كانی ریاز و جده ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام زانیاری زیاتر له باره‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ساهیره‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌م ئاهه‌نگانه له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك چالاكیدایه كه له‌ژێر ناوی زستانی هونه‌ری له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌كاتێكدا بێشتر ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره ئاهه‌نگانه له‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه‌بوه.