(سبەی):
توركیا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم و داوای ره‌چاوكردنی بڕیاره‌كه و جێبه‌جێكردنی دەکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگەیاند: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق، له جێگای خۆیدا بوه و ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق بوه.
تورکیا بەپێویستی دەزانێت؛ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بگرن و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێی بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندوه: ریفراندۆمه‌كه‌ی باكوری عێراق پێچه‌وانه‌ی خواستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بو، حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هه‌نگاوێكی نادروست له‌قه‌ڵه‌می داوه.