(سبەی):
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مه‌رجه‌كانی به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایدەگەیەنێت؛ راده‌ستكردنی ده‌روازه سنوره‌یه‌كان‌و كێڵگه‌نه‌وتیه‌كان پێشمه‌رجی هه‌ر گفتوگۆیه‌كی پۆزه‌تیڤن و بۆ گفتوگۆیه‌كی سیاسیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌چوار چێوه‌ی ده‌ستوردا.
له‌كاتێكدا ئه‌مەریكا‌و به‌ریتانیا‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق داوای گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، به‌غدا مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ گفتوگۆكردن ئاشكرا كرد.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی‌و نه‌وتی هه‌رێمی وه‌كو دو پێشمه‌رج بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كی پۆزه‌تیڤ كه گفتوگۆی سیاسی لێبكه‌وێته‌وه راگه‌یاند.
له‌و لێدوانه رۆژنامه‌نوسیه‌دا كه له رۆژنامه‌ی سه‌باح جدیدی عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه، حه‌دیسی ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم كۆتایی به‌هه‌مو ئه‌و مشتومڕانه هێناوه كه له‌ماوه‌ی رابوردودا سه‌باره‌ت به یاسایبونی ریفراندۆمه‌كه ده‌كران. به‌وته‌ی حه‌دیسی، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی ریفراندۆم‌و هه‌مو ده‌رهاویشته‌كانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا، وته‌بێژی نوسینگه‌ی عه‌بادی ده‌ڵێت: خواستی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور ده‌بێت بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ پابه‌ندبونی هه‌ولێر به‌بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سه‌ره‌ڕای رێزگرتن له‌ده‌ستور‌و بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی ده‌بێت هه‌ندێك هه‌نگاوی هاوبه‌شی مه‌یدانی له‌نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێر له‌بواری ئاسایش‌و نه‌وتدا بگیرێنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی به‌سه‌ر هه‌ردو دۆسیه‌كه‌دا‌و ئه‌وه‌شی به‌پێشمه‌رج بۆ سه‌رله‌نوێ دروستكردنی متمانه‌و گفتوگۆی ئه‌رێنی‌و سیاسی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابوردو دادگای ئیتیحادی به‌بڕیارێك ناده‌ستوریبونی ریفراندۆمه‌كه‌ی رۆژی (25)ی ئەیلولی راگه‌یاند.
هه‌رچه‌نده گفتوگۆی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا له‌ئێستادا بوه‌ته داواكارییه‌كی جدی ئه‌مەریكا‌و به‌ریتانیا‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌دوای ریفراندۆمه‌كه‌وه لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا، به‌ڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان دیاری نه‌كراوه‌و ناشزانرێت ئایا هه‌رێم ئاماده ده‌بێت ده‌روازه سنورییه‌كان‌و كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكات. هه‌روه‌كو دو پێشمه‌رجی حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان‌و دروستكردنی متمانه له‌نێوان هه‌ردولادا.