(سبەی):
(سبەی) ده‌قی پرۆژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی بڵاوده‌كاته‌وه و به‌پێی پرۆژه‌كه‌ش پێویسته حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌بێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێزه‌كانی تر شه‌ریكی راسته‌قینه‌بن له ده‌سه‌ڵات و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كاندا، به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای خه‌ڵكی كوردستان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت.
دەقی پڕۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان
حكومه‌تی كاتی
پاش روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری (2017) و له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و به‌شی زۆری ناوچه كوردستانییه دابرێندراوه‌كان و به‌هێزبونه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی ته‌واو جیاواز و هه‌ستیار و پڕ مه‌ترسیدایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد، له‌م سۆنگه‌یه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێویستی ده‌زانێت حكومه‌تێكی كاتی به‌هێز و كارا و بچوككراوه به‌به‌شداری هه‌مو هێزه كاریگه‌ره‌كان پێكبهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت هه‌رێمی كوردستان بگوێزێته‌وه بۆ كه‌ناری ئارام تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی كوردستان، داواكاری و پره‌نسیپه گشتییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی.
یه‌كه‌م: پره‌نسیپه گشتییه‌كان:
- پێویسته حكومه‌تی كاتی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌بێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێزه‌كانی تر شه‌ریكی راسته‌قینه‌بن له ده‌سه‌ڵات و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كاندا، به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن.
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و دروستكردنی وه‌فدێكی حكومی و په‌رله‌مانی به‌هێز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
- پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای خه‌ڵكی كوردستان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت، به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌ستێت به‌ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌بواره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردن و به‌دواداچونی كاره‌كانی حكومه‌تدا.
- سه‌ربه‌خۆكردن و ئه‌كتیڤكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و چاودێری دارایی به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان.
دوه‌م: ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێویسته حكومه‌ت له‌ماوه‌ی (4) مانگدا جێبه‌جێیانبكات:
1- گۆڕینی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داڕشتنی سیاسه‌تێكی جیاواز له‌وه‌ی پێش‌و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم و دروستكردنی سندوقی داهاته‌نه‌وتییه‌كان و هه‌مو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتون.
2- گۆڕینی سیاسه‌تی ئابوری به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه خۆران و لابردنی موچه‌خۆرانی وه‌همی و بندیوار، رێكخستنه‌وه‌ی باج و گومرگ و رسومات له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساكاندا و پێدانی ته‌اوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به وه‌زیری دارایی بۆئه‌م مه‌به‌سته.
3- به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له رێگه‌ی ئه‌كتیڤكردنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی به‌هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
4- گۆڕین و داڕشتنه‌وه‌ی مه‌له‌فی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌دانانی ستراتیژێكی نیشتیمانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و بونی هاوسه‌نگی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
5- لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار و كاره نایاساییانه‌ی له غیابی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دراون.
سێیه‌م: ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێویسته حكومه‌ت له‌ماوه‌ی (7) مانگدا جێبه‌جێیانبكات:
1- كاركردن بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران له‌ناوی دوباره و بونی ئاواره و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك بكرێته فره‌بازنه‌یی و كراوه، جیاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدانی پێكهاته‌كان.
2- یه‌كخستن و به‌نیشتمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و سیستمی به‌رگری عێراق و پێدانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
3- كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌ده‌ستوری هه‌رێمدا.
4- چه‌سپاندنی سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌رێگای هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تره‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه و ده‌سه‌ڵاتی دارایی و ئیداری بۆ پارێزگاكان.