(سبەی):
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی سیاسی و ئابوری.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی پێشوازیكرد له جۆن وێڵكس باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق‌و مارتن وۆر كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی ژوری په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كانی ئاماده‌ی بون.
رێكخه‌ری گشتی وتی: ئامانجیان ئه‌وه‌یه، په‌له بكرێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ باشكردنی بژێوی هاولاَیتان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگه‌ده‌ران كه‌له‌ناو پرۆژه‌كه‌ی گۆڕاندا هاتوه.
لای خۆیشییەوە بالیۆزی نوێی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ئاستی هه‌رێم و عێراق كاره‌سات بو، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد به‌ریتانیا پشتیوانی گفتوگۆ ده‌كات بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.