وردەکارى تەقەکردنى دو كۆپتەر لە ژمارەیەك ماسیگر لە دوکان

(سبەى):

لە ناحیەی خدرانی سەر بە قەزای دوكان دو كۆپتەری نەناسراو تەقە لە ژمارەیەك ماسیگر دەكەن.

پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) ئاماژەى بەوەکرد؛ لە كاتێكدا ژمارەیەك ماسیگری خەڵكی ناحیەی چوارقوڕنە لە نزیك گوندەكانی بناری كۆسرەت لە ناحیەی خدران لە دەریاچەی دوكان سەرقاڵی راوەماسی بون، دو كۆپتەری نەناسراو تەقەیان لێكردون.

راوچییەكان دەڵێن؛ سەعات (5:30) خولەكی ئێوارەی دوێنێ كاتێك سەرقاڵی راوەماسی بون دو كۆپتەرەكە دەستڕێژی گوللەیان لێكردون و بۆ ماوەی زیاتر لە دە خولەك بەتەقەكردنەوە دوایان كەوتون تاوەكو لە ئاوەكە چونەتە دەرەوە، دەشڵێن: بەهۆی تەقەی كۆپتەرەكانەوە مەترسی زۆر لەسەر ژیانیان دروستبوە.

ئەو راوچیانە ئەوەش دەخەنەڕو؛ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان شەوانەش سەرقاڵی راوكردنن، بەڵام ئەوە چەند جارێكە لەلایەن ئەو كۆپتەرانەوە تەقەیان لێدەكرێت و لایەنی پەیوەندی داریشیان ئاگادار كردۆتەوە، بەڵام پێیان وتون كە هیچ زانیاریەكیان نیە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە