ئەردۆغان: بە مەرجێک واز دەهێنم

(سبەی):

سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ ئەوەی واز لە دەسەڵات بهێنێت، بەو مەرجەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بیسەلمێنێت کە ئەردۆغان هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات هەیە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوە ، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتەیەکیدا لە ئیستانبوڵ رایگەیاندوە، ئەگەر هاتو (جەهەپە) سەلماندی کە ناوبراو پارەی کاشی لە بانکەکانی دەرەوەی تورکیا هەڵگرتوە، ئەوا ئامادەیە واز لەدەسەڵات بهێنێت.

ئەو وتانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە سەرۆکایەتی کەمال کلیچدارئۆغلۆ لە بەردەم پەرلەمانی تورکیادا ئاماژەی بەوەکرد، کە خزم و کەسە نزیکەکانی ئەردۆغان و خودی ئەردۆغان بە ملیۆنەها دۆلاریان لە بانکەکانی دەرەوەی وڵات هەیە و وەبەرهێنانی پێوە دەکەن.

جگە لەوە لە کاردانەوەی وتەکانی سەرۆکی (جەهەپە)، پارێزەرەکانی ئەردۆغان لە دادگا سکاڵای یاسایییان لەسەر کلیچدارئۆغلۆ تۆمارکردوە و داوای (380) هەزار قەرەبو دەکەنەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە