ڤیلانۆڤای ناوبژیوان… مێژوییەک لە دژایەتی بەرشەلۆنە

(سبەی):

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژە بەوە دەکات، ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان ڤالانسیا و بەرشەلۆنە مێژوییەکی دورودرێژی لە هەڵەی ناوبژیوانی هەیە لە دژی یانەی بەرشەلۆنە.

ئیگلیسیاس فیلانۆڤا، ناوبژیوانی یارییەکەی شەوی رابردوی نێوان ڤالانسیا و بەرشەلۆنە، کە گۆڵێکی ئاشکرای بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەژمار نەکرد، دوای ئەوەی تۆپەکە هێڵی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند، ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکدا ئاماژە بە هەڵەکانی ئەو ناوبژیوانە دەکات لەدژی یانەی بەرشەلۆنە.

مارکا دەڵێت: لە رابرودا هەمان ناوبژیوان لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاریاڵ لە مانگی یەکی ئەمساڵ، توشی هەڵە بوە لە دژی یانەی بەرشەلۆنە و لەو یارییەدا دو لێدانی سزای بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەژمار نەکردوە.

هەڵەکانی ئەو ناوبژیوانە نیگەرانی زۆری هاندەرانی بەرشەلۆنەی لێکەوتەوە و لەنێو میدیاکانیشدا بو بەبابەتی سەرەکی و بەرای بەشێک لە چاودێرانی وەرزشی، دۆخی ناوبژیوانی لە خولی ئیسپانی لەئاستێکی زۆر خراپدایە و بە “کارەسات” ناوی دەبەن، بەوەی کەم یانە هەیە بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانەکانەوە خاڵیان لەدەست نەدابێت.

 

 

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە