سەرۆک کۆمار گەیشتە کەرکوک

(سبەی):

د.فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ كه‌ركوك و بڕیاره‌ له‌ بینای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ پێكهاته‌كان كۆبێته‌وه‌.

په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند؛ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتوه‌ته‌ كه‌ركوك.

بڕیاره‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك كۆبێته‌وه‌ و پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی پارێزگاكه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان تاوتوێ بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار پێده‌چێت فشارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك بدرێته‌وه‌ ده‌ست پۆلیس، هاوكات تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی‌ نوێ بۆ كه‌ركوك ده‌كرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە