(سبەی):
هاری چارڵز شازاده‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ میگان ماركڵ ئه‌كته‌ر و چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كات.
دواجار كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كۆتایی به پروپاگه‌نده‌كانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان شازاده هاری و میگان ماركڵ هێنا و به ره‌سمی ماربڕینی هاری و ماركڵی راگه‌یاند.
به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی شازاده چارڵزی باوكی هارییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرای كردوه؛ له چه‌ند رۆژی رابردوی ئه‌م مانگه‌دا ماره‌بڕینی هاری و ماركڵ ئه‌نجامدراوه و به‌هاری (2018) ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ده‌گێڕن.
شازاده هاری ته‌مه‌ن (33) ساڵ له ریزبه‌ندی جێنشینی پاشایه‌تی به‌ریاتانیادا له پله‌ی پێنجه‌مدایه و میگان ماركڵی ده‌ستگیرانی ته‌مه‌نی (36) ساڵه و هاوڵاتییه‌كی ئه‌مەریكی فره ره‌چه‌ڵه‌كه و له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گه‌وره‌بوه و پێشتریش هاوسه‌رگیری كردوه و جیابوه‌ته‌وه.