دواى تۆمەتبارکردنى بە گەندەڵى .. ژەنەراڵێکى چین کۆتایى بە ژیانى هێنا

(سبەى):

بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە چین دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەتۆمەتی گەندەڵیی، لەماڵەكەی خۆیدا کۆتایى بە ژیانى هێنا، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش تۆمەتباری دەكەن بە بەرتیل وەرگرتن.

میدیای رەسمی چین بڵاویكردەوە؛ ژەنەڕاڵ چانگ یانگ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی سەربازیی لەماڵەكەی خۆیدا خۆی كوشتوە، دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە بەتۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی دیكە كە پێشتر لە حیزبی شیوعی دەركرابون.

ئاژانسی هەواڵی شینخوا ئەوەى خستوەتەڕو کە؛ دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ ژەنەڕاڵ چانگ یانگ، لیژنەكە گەیشوەتە ئەو ئەنجامەی كە  پێشێلی بنەماكانی كردوە و گومان دەكرێت بەرتیلی وەرگرتبێت.

لێكۆڵینەوەكان لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی بەرفراواندا دێت كە شی جین بینگ سەرۆكی ئەو وڵاتە ئەنجامی دەدات لە ناوەند و دامودەزگاكانی سوپای چیندا.

١ لێدوان

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە