هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت باشترین چاره‌سه‌ره‌

(سبه‌ی‌):

دڵشاد شه‌هاب راوێژكاری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن، هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت باشترین چاره‌سه‌ره‌.

دوای‌ وه‌رگرتنی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌، هه‌نگاوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌فدی‌ حكومه‌ت به‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن بۆ دروستبونی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ یان پێشخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه‌.

له‌میانی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ لای‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، دڵشاد شه‌هاب راوێژكاری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ سه‌ردانی‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم و كێشه‌ ناوخۆییه‌كان ‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامن.

ده‌شڵێت: هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی‌ نێو ماڵی‌ كورد و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ كۆده‌نگی‌.

له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی ‌و حكومه‌ت، راوێژكاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت باشترین چاره‌سه‌ره‌.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە