(سبەی):
ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمان دژی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه و رایدەگەیەنن کە نابێت رێگه بدرێت كچانی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ هاوسه‌رگیریی بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی له هه‌ولێر كۆبوه‌وە و دژی ئه‌گه‌ری بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه كه رێگه به هاوسه‌رگیری كچانی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ بدات.
دڵخواز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ بڕیار دراوە پرۆژە یاسای هەموار کردنەوەی باری کەسی ژمارە (188)ی ساڵی(1959)لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموار بکرێتەوە، بەڵام ئەم هەموارە کۆمەڵێک کێشە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هاوسەرگیری منداڵان تەمەن نۆ ساڵ لەباری یاسایی و تەندروستییەوە نەگونجاوە و هۆکارێک دەبێت بۆ لێکترازانی خێزان و کۆمەڵگە.
ناڕەزایەتی خانمان و مامۆستایانی ئاینی هەرێم لە کاتێکدا کە بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەران هاوسەرگیریی کچانی تەمەن نۆ ساڵ لە عێراق بخاتە دەنگدانەوە و ئەمەش ناڕەزایەتی رێکخراوە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتوەتەوە و بە پێی جارنامەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتوەکان هاوسارگیری لە خواروی تەمەنی (18) ساڵ رێگەپێدراو نییە.