(سبه‌ی):
ستیفان دیمستۆرا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، له جنێڤ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومه‌تی سوریا كۆبوه‌ته‌وه وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی خولێكی نوێی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وته.
ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه دیمستۆرا رۆژی سێ شه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كۆبوه‌وه.
له‌لێدوانێكیدا له شاری جنێف، دیمستۆرا رونیكرده‌وه، هاتوم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی سوریا كۆببمه‌وه كه ده‌زانن گه‌یشتونه‌ته جنێڤ، ئێمه كۆده‌بینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رۆژی سێ شه‌ممه‌ش كۆبونه‌وه‌ی به‌راییمان له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی داهاتوومان دابنێین.
وتیشی: ناتوانم له ئێستادا هیچ زانیارییه‌كی زیاترتان پێبده‌م، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌مانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا.