ئەمەریکا چەکی زیاتر بۆ شەڕڤانان دەنێرێت

چەکەکانی ئەمەریکا گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان

(سبەی):

سوپای‌ ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی‌ نوێی‌ سه‌ربازیی‌ راده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ده‌كات، به‌رپرسێكی‌ رۆژئاواش ئاشکرای دەکات: ئه‌مەریكا ده‌ستبه‌رداری‌ تاكه‌ هاوپه‌یمانی‌ خۆی‌ نابێت له‌ سوریا كه‌ كورده‌كانن.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاوی كرده‌وه؛ دوێنێ‌ چوارشەممە سوپای‌ ئه‌مەریكا، ژماره‌یه‌ك چه‌ك ‌و ئۆتۆمبێل ‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ نوێی‌ سه‌ربازیی‌ راده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات كردوه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، سوپای‌ ئه‌مەریكا (26) ئۆتۆمبێلی‌ زرێشپۆشی‌ هامڤی‌ ‌و چه‌ك ‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ سوریا كردوه‌، كه‌ره‌سته‌ ‌و ئۆتۆمبیله‌كان له‌ نێوان دێرزور ‌و شه‌دادی‌، راده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات كراون.

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای‌ دیموكرات به‌ ئاژانسه‌كه‌ی‌ وتوه‌؛ لێدوانی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مەریكا سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی‌ هاوكارییه‌كانیان بۆ رۆژئاوای‌ كوردستان، ته‌نها بۆ رازی كردنی‌ توركیایه‌، وتیشی :”واشنتۆن ده‌ستبه‌رداری‌ كوردانی‌ رۆژئاوا نابێت، كه‌ تاكه‌ هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مەریكان له‌ سوریا”.

لەکاردانەوەی گەیشتنی چەکی زیاتر بۆ شەڕڤانان، ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رایگەیاند: پنتاگۆن دوبارە ئاشکرای کرد ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام دەبێت، ئەمەش بەلای ئێمەوە قبووڵکراو نییە، چونکە پێدانی هەر چەک و فیشەکێک بەواتای ھەڕەشە دێت بۆ سەر تورکیا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە