“ئەو چەكانەی دەدرێتە یەپەگە هەڕەشەن بۆ توركیا”

مەولود چاوشئۆغڵو

(سبەى):

وەزیری دەروەی توركیا رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر پێنتاگۆن گوێ لە ترەمپ نەگرێت لەبارەی پێدانی چەك بە پەیەگە، ئەوە پەیوەندی بە توركیاشەوە هەیە و مەترسی لەسەر توركیا دروستدەكات.

مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەروەی توركیا  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە باكۆی پایتەختی ئازەربیجان رایگەیاند؛  دۆناڵد ترەمپ بە ئەردۆغانی راگەیاند كە چیتر چەك نادەن بە یەپەگە، هەرچەندە توركیا نایەوێت دەستوەربداتە كاروباری ناوخۆی ئەمەریكا، بەڵام ئەگەر  پێنتاگۆن گوێ لە ترەمپ نەگرێت ئەوا پەیوەندی بە توركیاشەوە دەبێت.

وتیشی: “ئەو چەكانەی دەدرێت بە یەپەگە هەڕەشەی جدین لەسەر توركیا”.

هاوكات، ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند: بڕیاری پێنتاگۆن بۆ دوبارە پێدانی چەك بە پەیەدە قبوڵكراو نییە، چونكە هەر هاوكارییەكی یەپەگە هەڕەشەی جدی دەبێت لەسەر توركیا.

ئەوە لەکاتێکدایە دواى لێدوانەکەى پێشوى ئەردۆغان لەبارەى ئەو “بەڵێنە”ى ترەمپەوە، هاوپەیمانان جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنى شەڕڤانانى هەسەدە لەپێناو روبەڕوبونەوەى داعش.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە