خەڵاتە داراییەکانى مۆندیال .. خاوەنى نازناوەکە (32) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت

(سبەى):

بڕیارە سبەینێ هەینى تیروپشکى قۆناغى یەکەمى یاریەکانى مۆندیالى (2018)ى روسیا ئەنجامبدرێت، فیفاش خەڵاتە داراییەکانى بۆ هەڵبژاردە بەشدارەکان دیاریکرد کە (400) ملیۆن یۆرۆە و کام هەڵبژاردە زۆرترین قۆناغ ببڕێت خەڵاتەکەى زیاتر دەبێت.

یەکێتى نێودەوڵەتى بۆ تۆپى پێ (فیفا) بودجەى پاڵەوانێتى جامى جیهانى (2018)ى روسیاى دیاریکرد کە (400) ملیۆن یۆرۆیە و ئەوەش زیاترە لەو بڕەى بۆ مۆندیالى بەرازیل دانرابو کە (358) ملیۆن یۆرۆ بو.

بەپێى ئەو دابەشکاریەى فیفا، هەر هەڵبژاردەیەکى بەشدار پێش دەستپێکردنى پاڵەوانێتیەکە و بۆ ئامادەکارییەکانى (1.27) ملیۆن یۆرۆى پێدەدرێت، ئەو هەڵبژاردانەى لە قۆناغى یەکەمدا ماڵئاوایى دەکات (6.7) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەو هەڵبژاردانەى دەگەنە قۆناغى دوەم (10.14) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن و ئەوانەش دەگەنە چارەکى کۆتایى دەبنە خاوەنى (18.6) ملیۆن یۆرۆ.

هەروەک یەکێتیەکە (20.28) یۆرۆى دیارکردوە بۆ ئەو هەڵبژاردەیەى دەبێتە خاوەن پلەى چوارەمى پاڵەوانێتیەکە و خاوەنى پلەى سێیەمیش (20.28) ملیۆن یۆرۆى پێدەدرێت، خەڵاتى هەڵبژاردەى دوەمیش بە (23.6) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و پاڵەوانى مۆندیالیش جگە لە بەدەستهێنانى نازناوەکە و میدیالى ئاڵتون (32.1) ملیۆن یۆرۆ وەک خەڵاتى دارایى فیفا وەردەگرێت.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە