(سبه‌ی):
دوای بڕیاره‌كه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، نرخی نه‌وت له بازاڕ و بۆرسه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت، پێشبینیده‌كرێت، نرخی نه‌وت زیاتر هه‌ڵبكشێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوای رێكه‌وتنی ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی به‌رهه‌مهێنان هه‌تا كۆتایی ساڵی داهاتو، خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، نرخی تێكه‌ڵه‌ی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (60) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش له (58) دۆلار نزیك بوه‌ته‌وه.
چاودێرانی ئابوری ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وتی خاو، ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراو، به‌و هۆیه‌شه‌وه خواست زیاد ده‌بێت و نرخی نه‌وت به‌رده‌وام به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.