(سبه‌ی):
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه، هاككه‌ره‌كان په‌ره‌یان به‌چه‌ندین ئامێر و به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی (2018)دا هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زیادبكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆمپانیای ماكافی بۆ ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی، هاككه‌ر و هێرشبه‌رانی بواری ئه‌لیكترۆنیی و تۆڕی ئینته‌رێت، په‌ره‌یان به چه‌ندین پرۆگرام داوه، كه له توانایاندایه زه‌بری كوشنده له ئاسایشی ئه‌لیكترۆنیی جیهانی بده‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له ساڵی (2017)دا به‌هۆی ژماره‌یه‌ك به‌رنامه و ڤایرۆسی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، چه‌ندین هێرش ئه‌نجامدران، كه بونه هۆی زیانگه‌یاندن به‌ده‌یان ملیۆن كۆمپیوته‌ر، زیانه‌كانیشی سه‌دان ملیۆن دۆلار بوه.
پسپۆڕانی بواری ئای تی و ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، هێرشه‌كانی ئه‌مساڵ ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك بون بۆ هێرشێكی به‌رفراوانی ئه‌لیكترۆنی، كه له ساڵی (2018)دا ئه‌نجام ده‌درێن و به‌رگرتن له هێرشه‌كان سه‌خت ده‌بێت.