(سبه‌ی):
مانگی تشرینی دوه‌می رابردو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق زیاتر له (105) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌كانی باشور هه‌نارده‌كردوه و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و هه‌شت ملیۆن دۆلار بوه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند مانگی رابردو كۆمپانیای سۆمۆ (105) ملیۆن و (50) هه‌زار و هه‌شت سه‌د و چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردوه و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و هه‌شت ملیۆن و (252) دۆلار بوه.
جیهان وتیشی: تێكڕا رۆژانه سۆمۆ سێ ملیۆن و (502) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه و به‌رمیلی به (57) دۆلار فرۆشراوه و هیچ ئامارێكی هه‌نارده‌ی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیش تۆمار نه‌كراوه.
كۆتایی هه‌مو مانگێك وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له سایتی ره‌سمی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له ساڵێكه هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه.