(سبەی):
دۆناڵد تره‌مپ لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ داننان به قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و پێده‌چێت ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتو بڕیاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشبینیده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتو تره‌مپ قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت به‌ڵام پێده‌چێت گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس دوابخات.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه تره‌مپ به‌و بڕیاره كۆتایی ده‌هێنێت به سیاسه‌تی چه‌ند ده‌یه‌ی ئه‌مەریكا ده‌رباری قودس به‌و پێیه‌ی پێشتر به‌رپرسانی واشنتۆن پێیان وابو ده‌بێت پرسی شاره‌كه له رێگه‌ی گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل یه‌كلایی بكرێته‌وه.