(سبەی):
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت؛ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی بۆچونه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، روداوەکانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری لێكه‌وته‌وه، دەشڵێت: له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سورن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی کاتی.
رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند؛ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران سورن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی و سودی ئه‌و حكومه‌ته كاتیه‌ش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمه.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی بۆچونه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، روداوەکانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری لێكه‌وته‌وه.
هەروەها رونیکردەوە، به‌رپرسیارێتی ئه‌و دۆخه دەکەوێتە ئەستۆی كۆمیته‌ی ریفراندۆم كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعیان نه‌كرد و ئێستاش به‌هۆی سیاسه‌تی شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له به‌غدا كورد بوه به ماده‌ی ململانێ.