لە پێناو ئاشتیدا گیانی بەخت کرد

کاریکاتێری لەتوف

(سبەی):

ئەمڕۆ دو ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی تاهیر ئەڵچی سەرۆکی ژوری پارێزەرانی ئامەد تێدەپەڕێت.

تاهیر ئەڵچی ساڵی (1966) لە ناوچەی جزیرێ لە ئامەد-ی باکوری کوردستان لە دایکبوە، دوای تەواکردنی خوێندنی یاسا بوەتە پارێزەر، ئەو خوازیاری ئاشتی بو لە تورکیا و چەندینجار لە دادگاکانی ئەو وڵاتەدا رایگەیاندبو کە ناتوانێت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە تیرۆریست لەقەڵەم بدات و دواتر ئەم وتانەی بوە هۆی ئەوەی تۆمەتبار بکرێت بە پشتیوانی لە پەکەکە و چەندینجار روبەڕوی هەڕەشەی تیرۆر و کوشتن بوەوە.

ئەڵچی لە (28/11/2015) لە روداوێکی گوماناویدا لە کاتی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا گولـلە بەر سەری کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، تیرۆری تاهیر ئەڵچی وەک پارێزەرێکی کورد کە لە پێناوە گەلەکەیدا هەوڵی ئاشتیی دەدا، بوە ناونیشانی زۆربەی میدیا جیهانییەکان.

ڤیدیۆ؛ تەرمی تاهیر ئەڵچی بە ئاپۆرای هەزاران کەسی و بە دروشمی شەهید نامرێت لە ئامەد بەخاک سپێردرا.

لە پێناو ئاشتیدا گیانی بەخت کرد..

لە پێناو ئاشتیدا گیانی بەخت کرد..ئەمڕۆ دو ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی تاهیر ئەڵچی سەرۆکی ژوری پارێزەرانی ئامەد تێدەپەڕێت.تاهیر ئەڵچی ساڵی (1966) لە ناوچەی جزیرێ لە ئامەد-ی باکوری کوردستان لە دایکبو و دوای تەواکردنی خوێندنی یاسا بوە پارێزە, ئەو خوازیاری ئاشتی بو لە تورکیا و چەندینجار لە دادگاکانی ئەو وڵاتەدا رایگەیاندبو کە ناتوانێت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە تیرۆریست لەقەڵەم بدات و دواتر ئەم وتانەی بوە هۆی ئەوەی تۆمەتبار بکرێت بە پشتیوانی لە پەکەکە و چەندینجار روبەڕوی هەڕەشەی تیرۆر و کوشتن بوەوە.ئەڵچی لە 28/11/2015 لە روداوێکی گوماناویدا لە کاتی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا گولـلە بەر سەری کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، تیرۆری تاهیر ئەڵچی وەک پارێزەرێکی کورد کە لە پێناوە گەلەکەیدا هەوڵی ئاشتیی دەدا، بوە ناونیشانی زۆربەی میدیا جیهانییەکان.ڤیدیۆ؛ تەرمی تاهیر ئەڵچی بە ئاپۆرای هەزاران کەسی و بە دروشمی شەهید نامرێت لە ئامەد بەخاک سپێردرا.

Publié par Sbeiy sur lundi 27 novembre 2017

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە